Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:08

له‌ یادی ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان ) دا

له‌ ڕێككه‌وتی 28ی 2ی 2014 چووه‌ به‌ردلۆڤانی خودا
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند  ته‌نیا موڵكی یه‌ك ده‌زگا یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان لایه‌نێك نیه‌ به‌ڵكوو موڵكی میلله‌تن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك یان ده‌زگایه‌ك یادیان بكاته‌وه‌ جێگه‌ی ڕێزوو شانازیه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوویه‌كی جوانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆ و درامای كوردین چ له‌سه‌ر شاری خۆیان یا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ناسراون ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی 28ی شووباتی 2019 ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبێت (نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان )ه‌ چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له‌ ژیان و به‌خشش و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌ .

هونه‌رمه‌ند  (نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان ) له‌ دایكبووی  شاری هه‌ولێره‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌عدووناوه‌ ساڵی 1959 ده‌سپێكی كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ساڵی 1974 ئه‌و به‌رهه‌مه‌كانه‌ی وه‌ك نواندن به‌شداربووه‌ :

(شانۆگه‌ری پیلان ، شانۆگه‌ری قه‌ل و رووته‌ ، شانۆگه‌ری حه‌مه‌دۆك ، شانۆگه‌ری شاری ئه‌وین ، شانۆگه‌ری خه‌ج و سیامه‌ند ، درامای كۆلاره‌ ، شانۆگه‌ری گۆڕه‌پانی دیموكراسی ، شانۆگه‌ری فیله‌كانی جه‌مۆ ، شانۆگه‌ری بووكی به‌فر ، فیلمی سینه‌مایی گه‌ره‌كی داهۆله‌كان ، شانۆگه‌ری هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ ، شانۆگه‌ری قرچۆك ، شانۆگه‌ری سواڵكه‌ره‌كه‌ ، شانۆگه‌ری هه‌موومان چاوه‌ڕوانین ،شانۆگه‌ری حوكمی قه‌ڕه‌قوش ، زنجیره‌ درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ ، شانۆگه‌ری تاوان ، شانۆگه‌ری په‌پوو ، شانۆگه‌ری ده‌فڕێ و نافڕێ ، كورته‌ فیلمی په‌یكه‌ر ، شانۆگه‌ری پاشاو لیبوك ،

زنجیره‌ درامای بیری ژماره‌ 3 ، شانۆگه‌ری شا هه‌ر شایه‌ ، شانۆگه‌ری قرنیس ، شانۆگه‌ری دادگا ، درامای ته‌لاری مه‌زن ،

شانۆیی گوڵێ و هیوایه‌كی نوێ ، فیلمی سینه‌مایی كێلۆ مه‌تر زیڕۆ ) .

خوالێخۆشبیت شانۆكار نه‌وزاد ڕه‌مه‌زان به‌شداری ده‌یان كاری تری شانۆیی و زنجیره‌ دراماو كورته‌ فیلم و فیلمی سینه‌مایی كردوو‌ ، خاوه‌ن ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ هه‌میشه‌ به‌وه‌فا و دڵسۆزییه‌وه‌ بره‌وی به‌كاری هونه‌ری داوه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوویه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی شانۆ و درامای كوردیدا ، تا ساته‌كانی ماڵئاوایی كردنیدا له‌ كاری هونه‌ری به‌رده‌وامبووه‌ ، دووای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ ڕێككه‌وتی 28ی 2ی 2014 چووه‌ به‌ردلۆڤانی خوداو به‌ره‌و مه‌نزڵگای هه‌میشه‌یی رۆیشت و ماڵئاوایی هه‌میشه‌یی له‌ دۆست و ئازیزان و دنیای جوانی هونه‌ر كرد ، روحی شاد و جێگه‌ی به‌هه‌شتبێت .

سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی شانۆی هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.