ره‌زوان یوسف، وه‌زیری گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی مالیزیا، رایگه‌یاند كه نه‌خشه‌سازی مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كه ئاماده‌یه و له میانی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین نموونه‌ی ده‌ناسێنن.
ره‌زوان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن ئه‌مه‌ش ئامانجێكی كرده‌ییه و رێی تێده‌چێت و گوتی: "ته‌كنه‌لۆجیای ئێمه توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی هه‌یه. ته‌نها پێویسته به خێرایی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین. ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێت له به‌رزییه‌كی كه‌مدا بفڕێت. له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت كه‌شێك ئاماده بكه‌ین بۆ هاندان بۆ ته‌كنه‌لۆجیای نوێ له وڵاته‌كه‌مان".
ره‌زوان یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا نه‌خشه‌سازی مۆدێلی پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه یه‌ك ملیۆن رینگگیتی مالیزی (٢٤٥ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی) تێچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.