به‌هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه رێگای هه‌زار و ٥٠٠ گوند له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئاگری، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، دێرسم، ئیدر و قه‌رس له کوردستانی باکور داخران.
به‌هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه رێگای ٧٣٧ گه‌ڕه‌ك له ئه‌رزه‌ڕۆم، ٣٥١ گوند له ئاگری، ١٦٠ گوند له ئه‌رزنجان، ١٥٠ گوند له دێرسم، ٥٢ گوند له ئیدر و ٥٠ گوند له قه‌رس داخران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر شه‌ش پارێزگاكه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.