لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 28/2/2019 له بنكه‌ی مه‌شقی مه‌نیله به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌و جێگری فه‌رمانده‌ی بنكه‌كه‌و فه‌رمانده‌و نوێنه‌ری سه‌نته‌ری مه‌شق و راهێنان ktcc رێوره‌سمی كۆتایی خولێكی مه‌شقی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌و مه‌راسیمه‌دا فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی مه‌شقی مهنیلهو نوێنه‌ری ktcc وتاریان پێشكه‌ش كرد و له وته‌كانیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده‌وه‌و ده‌ستخۆشیان له پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه كرد كه دڵسۆزانه پابه‌ندی كات و به‌رنامه‌ی خوله‌كه بوون ، دواتر بڕوانامه به‌سه‌ر پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه‌دا دابه‌شكرا.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن خوله‌كه بۆ فه‌وجی 2ی لیوای 2ی پیاده كرابوه‌وه، ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌ی خایاند‌و تایبه‌ت بوو به ئاسایشی ناوچه‌ی فراوانی پێشكه‌وتوو.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.