وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانیان لە ناوچەی پیشەسازی ناحییەی ڕزگاری منداڵێكی تەمەن دوو رۆژەیان بەفڕێدراوی دۆزییەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه منداڵه ساواكه ته‌مه‌نی دوو رۆژه و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی شوباتی 2019 له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی قه‌زای كه‌لار دۆزراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری چونە شوێنی فڕێدانی منداڵه ساواكه و منداڵەکەیان گەیاندوه‌تە بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لە قه‌زای کەلار.
گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان جەختی کردەوە ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەپێناو دۆزینەوەی کەسوکاری و هۆکاری فڕێدانی.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوێنی چوارشه‌ممه منداڵێکی تازە لەدایکبوو کە لە گەڕەکی رەحیمئاوای کەرکووک فڕێدرابوو دۆزرایەوە، مناڵەکە کوڕە و شەو لەبەردەم ماڵێکدا بەجێهێڵراوە، پزیشک دەڵێ هەر دوێنێ شەو لەدایکبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.