سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان بهڵێنیدا فڕۆكه‌وانه هندییهکە ئازاد بكات كه له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جهنگییهكهیدا له‌خاكی پاكستان‌دا به‌دیل گیرا.
ئه‌مڕۆ عیمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان راىگه‌یاند، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ئاشتى سبه‌ى هه‌ینى فڕۆكه‌وانه هیندییه‌كه ئازاد ده‌كات.
هاوكات له په‌یامێكدا به‌رپرسانى حكوومه‌تى هیندستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى پاكستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندی نێوان پاكستان و هیندستان رۆژی چوارشه‌ممه 27ی شوباتی 2019، كه هه‌ردووكیان خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمن، گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی و له ئاسمانی وڵاتی كشمیر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هه‌ردوولا رووبه‌ڕی یه‌كتر بوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.