Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 10:58

خێزانێکی چوارکەسی ئیزدى لە ناوچەی باغۆز لە سووریا لە دەستی داعش ڕزگار کران

پێك دێت له‌ ژنێك و سێ منداڵەكەی
کوردستان TV
100%


نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، توانیویانە خێزانێكی چواركەسی لە ناوچەی باغۆز لە سووریا لە دەستی داعش ڕزگار بكەن.

نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند: "نووسینگەكەیان توانیویانە بەیانیی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ژنێك و سێ منداڵەكەی لە ناوچەی باغۆز لە سووریا ڕزگار بكەن، كە لە هێرشەكەی داعش لە مانگی ئابی 2014 لە شنگال كەوتبوونە دەستی تیرۆریستانی داعش."

دەربارەی پێناسی ئەو خێزانە ئەوە خراوەتە ڕوو كە ئەو خێزانە خەڵكی گوندی ڕەمبۆسین، دایكەكە ناوی جانێ ئەلیاس خەلەفـە و تەمەنی (30) ساڵە، منداڵەكانیشی ناویان (فادی، فادیە و ئەحمەدە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ئەو خێزانە ئێستا لە ماڵی ئێزدیانن لە هەرێمی جەزیرەی سووریا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.