مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تی ڤی، له‌باره‌ى بارودۆخى شنگال و گه‌رانه‌وه‌ى كوردانى ئیزدى، رایگه‌یاند" حكومه‌تى عێراق به ئه‌ركه یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانى به‌رامبه‌ر به شنگال هه‌لنه‌ستاوه‌و ئاسایش و خۆراك و خزمه‌تگۆزارى بۆ خه‌لكى شنگال دابین نه‌كردووه.
مه‌حما خه‌لیل، له‌باره‌ى بوونى هێزى نایاسایی له شنگال راگه‌یاند" ئه‌و هێزانه بوونه‌ته هۆكارى خراپبوونى ره‌وشى ئه‌منى و مرۆیی له شنگال، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و هێزانه له شنگال نه‌مینن، چونكه خه‌لكى شنگال له دۆخێكى دژوار دان و ده‌لێن؛ هاتا پێشمه‌رگه نه‌گه‌رێته‌وه شنگال و ئاسایش به‌رقه‌رار نه‌بێت ئێمه ناگه‌رێینه‌وه شاره‌كه‌مان.
له‌باره‌ى بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له شنگال ، ناوبراو رایگه‌یاند" پێویسته په‌كه‌كه شنگال چۆل بكات، چونكه مه‌یدانى خه‌باتى په‌كه‌كه توركیایه نه‌ك شنگال.
بۆ بینینى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:-
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/851223675221403/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.