پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە بەشێوازی دەستبازی بەناوی پارە گۆڕینەوە یان ژماردن، پارەیان لە خەڵک دزیوە.
مقدمی ماف/ هیمداد احمد علی بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا لەلایەن هاووڵاتیان ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوی فێڵکردن بە شێوازی دەستبازی، ئێمەش دەستمانکرد بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانیمان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین کە بەڕەگەز خەڵکی وڵاتی ئێرانن.
تاوانباران دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کە بە فێڵی دەستبازی کردن پارەیان لە هاووڵاتیان بردووە.
داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست هەر کەسێک ئەم جۆرە فێڵەی لێکراوە سەردانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بکات.
ئاماژه بهوهش كراوه دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە شێوەی ئەم تاوانبارانە خراوەتەڕوو، هەردوو تاوانباریش بەندن بە پێی ماددە (446) لە ی.س.ع.
فێڵکردنەکە بە شێوەی ڤیدیۆیی ببینه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.