Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:30

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئاوی په‌تاته‌ بزانه‌

بۆ دابه‌زاندنی كۆلسترۆڵی له‌ش
کوردستان TV
100%

په‌تاته‌ یه‌كێكه‌ له‌و‌ خۆراكانه‌ی به‌سه‌دان ساڵه‌ به‌كاردێت، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی له‌ش و چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناك، گیراوه‌ی په‌تاته‌ چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیین به‌ 12 خاڵ ده‌ستنیشانیان بكه‌ین به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ :

1. گیراوه‌ په‌تاته‌ سودی ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردن، به‌تایبه‌تیش هه‌وكردنی نێوان جومگه‌كانی له‌ش و ئازار له‌و ناوچانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ توشی هه‌وكردن بوون، هه‌روه‌ها سوڕی خوێن بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی له‌ش زیاد ده‌كات.

2. په‌تاته‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش  له‌هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك ده‌مانپارێزێت، توانای به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش ده‌مانپارێزێت.

3. گیراوه‌ی په‌تاته‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست و نه‌هێشتنی زیپكه‌ سودی ده‌بێت.

4. گیراوه‌ی په‌تاته‌ سودی زۆری ده‌بێت بۆ كێش دابه‌زاندن، به‌تایبه‌تێس ئه‌گه‌ر به‌یانیان پێش نانی به‌یانی یه‌ك په‌رداخ له‌م گیراوه‌یه‌ یاخود شه‌وان پێش چونه‌ ناو جێگا بیخۆینه‌وه‌‌‌، به‌ڵام تامی خۆش نیه‌ بۆیه‌ واباشتره‌ له‌گه‌ڵ میوه‌ تێكه‌ڵ بكرێت.

5. ئه‌م گیراوه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌جومگه‌كان سودی سه‌رسامكه‌ری هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كردنه ‌ده‌ره‌وه‌ی ماده‌ی زیانبه‌خش له‌له‌ش.

6. هۆكارێكی باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی كۆلسترۆڵی له‌ش ، ئه‌مه‌ش بنچینه‌ی ته‌ندروستییه‌كی باشه‌ .

7. په‌تاته‌ سودی باشی ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردنی گورچیله‌.

8. چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه‌ گیراوه‌ی په‌تاته‌ به‌ بونی برێكی زۆر له‌پرۆتین له‌پێكهاته‌كه‌یدا، بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله ‌و دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن له‌له‌شدا سودی ده‌بێت.

9. گیراوه‌ی په‌تاته‌ رێگریده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌ی كالسیۆم و دروستكردنی به‌ردی گورچیله ‌و ناو بۆرییه‌كانی میزه‌ڵانیش پاكده‌كاته‌وه‌.

10. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌م گیراره‌وه‌یه‌ سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ راگرتنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌زیادبوون، به‌بونی بڕێكی زۆر  anthocyanins له‌ پێكهاته‌كه‌یدا به‌تایبه‌تی له‌ په‌تاته‌ی سور و په‌مه‌یی هه‌روه‌ها په‌تاته‌ی زه‌رد و پرته‌قاڵی توانای بینین زۆر ده‌كه‌ن.

11. هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی كاری هه‌رسكردن له‌گه‌ده ‌و رێكخستنی ده‌ردراوی گه‌ده‌ و پاراستنی گه‌ده‌ له‌ برینداربوون.

12. گیراوه‌ی په‌تاته‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین ئه‌ی، بی، سی، پرۆتین، فۆسفۆر، كالسیۆم، مادده‌ی ئاسن، پۆتاسیۆم و ریشاڵه‌كانی فایبه‌ر له‌خۆده‌گریت.

هه‌میشه‌ پێویسته‌‌ خۆمان به‌دوور بگرین له‌و په‌تاتانه‌ی كه‌ په‌ڵه‌ی ره‌شیان پێوه‌یه‌، یاخود ناوچه‌ی سه‌وزیان پێوه‌یه‌، یاخود شوێنی خراپبویان پێوه‌یه‌، ئه‌و ناوچانه‌ لێبكه‌ینه‌وه‌‌ ئینجا به‌كاری بهێنین‌.

بۆزیاتر سودمه‌ندبوون له‌گیراوه‌ی په‌تاته‌ ده‌توانین له‌گه‌ڵ گیرا‌وه‌ی گێزه‌ر یاخود سیر تێكه‌ڵی بكه‌ین سودێكی زۆرتری ده‌بێت.

ئه‌م گیراوه‌یه‌ بۆ جارێكیش بێت به‌كاربهێنین‌ له‌وانه‌یه هه‌ست به‌باشبون بكه‌ین.

چۆنێتی به‌كارهێنانی گیراوه‌كه‌:

هه‌وكردنی گه‌ده‌: پێوێسته‌ سێ ژه‌مه‌ پێش نان یه‌ك پیاڵه‌ له‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربێت.

گرێی گه‌ده‌: 20 میلی لیتر له‌و گیراوه‌یه‌ پێش نانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌.

پاراستنی فشاری خوێن و شه‌كره‌: به‌كارهێنانی رۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی.

چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سییه‌كان: به‌كارهێنانی رۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی.

چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ : له‌چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌دا پێكهاته‌ی په‌تاته‌ی تیادایه‌.

نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و گورچیله‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌كارهێنانی رۆژانه‌.

ئاماده‌كردن: په‌تاته‌كه‌ پاكده‌كه‌ین پاشان ده‌یخه‌ینه‌ ناو ئامێری وردكه‌ر (عه‌ساره‌) پاش چه‌ند خوله‌كێك گیراوه‌یه‌كی ته‌ندروستمان بۆ ده‌رده‌چێت، ده‌توانی بیپاڵێوی به‌به‌كارهێنانی پارچه‌یه‌ك قوماشی خاوێن، پاشان بۆ خۆشكردنی تامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌نگوین یاخود شه‌ربه‌تی لیمۆ یاخود شه‌ربه‌تی سێو تێكه‌ڵی بكه‌.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.