به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه بڵاوكرده‌وه .
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1-3-2019 ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگادا وه به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، وه له هه‌ندێك شوێن ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌می به‌هێز هه‌یه، پاشان له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێته‌وه.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه 2-3-2019 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت وه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی له كاته‌كانی به‌یانی زوودا ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاویه سنوورییه‌كانی پارێزگادا هه‌یه .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.