كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی 3ی 2019، به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆره ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا، دكتۆره ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌خۆمان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی یاسادانانی به‌هاره‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و خوله‌دا پڕۆژه و پێشنیازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیانی خه‌ڵكی، به‌چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی میری ببنه ئه‌وله‌وییه‌ت و كاری له‌پێشینه.
هاوكات داوای كرد له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان، به‌گیانی هه‌ستكردنی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانییه‌وه كاربكه‌ن بۆ پێكه‌وه‌سازان و كاركردن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه.
گوتیشی: ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین رۆڵی خۆمان به بێلایه‌نانه ده‌بینین، وه‌ك راوێژكار و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان و، بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن و سازان كار ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتیشی: ئه‌م خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه، بۆته جێی ئومێدی خه‌ڵك و بۆیه هیوادارین هه‌موومان پێكه‌وه له‌ئاست ئه‌و ئومێده‌دابین.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه، له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، مه‌بده‌ئی كاری پێكه‌وه‌یی و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێم، ده‌خه‌ینه پێشه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، هه‌ر له‌ئێستاوه پرۆسه‌ی چاكسازیی به‌هاوكاریی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌ستپێكردووه‌و هیواداریشین سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش هاوكاریی پرۆسه‌كه بن.
دوای ته‌واوبوونی گوتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره له‌ساڵی یه‌كه‌م خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.