ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1-3-2019 كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى وه‌رزى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد كه له 1ی 3 تا 1ی 7 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌مباره‌وه و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد: رۆژی یه‌كشه‌مه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ لێژنه هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دیاریكردنی ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، هه‌روه‌ها گوتی تا ئێستا هیچ پرۆژه یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش نه‌كراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، چونكه بابه‌تێكی نیشتیمانیه په‌یوه‌سته به هه‌موو لایه‌كمان و به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هانگاوی بۆ ده‌هاوێژین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.