Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 11:36

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ شه‌پۆڵێکی چڕی به‌فر و باران بارین سیده‌کانی گرتووه‌ته‌وه‌

له‌ نێو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان 10 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
ماوه‌ی دوو رۆژه‌ شه‌پۆڵێكی چڕی به‌فر و باران بارین سیده‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی ساردی باران و به‌فر بارین ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، هاوكات له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ شه‌پۆڵیكی چڕی به‌فر و باران بارین ناچه‌ی سیده‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ جۆرێك كه‌ له‌ نێو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان 10 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌. 

هاوكات له‌ رێگای سه‌ره‌كی نێوان سۆران سیده‌كان له‌ دوێنێوه‌ تاكو ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ بیست سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌. 

ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای كاركردنی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی رێگاو بان، به‌ڵام هاووڵاتیان له‌ هاتووچۆ كردن به‌و رێگایانه‌ ئاسته‌ن گیان بۆ درووست بووه‌. 

ئه‌مساڵ چه‌ندین شه‌پۆڵی باران و به‌فر بارین ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی گرتوه‌ته‌وه‌، وةك جوتیارانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌م شه‌پۆله‌ باران و به‌فر بارینه‌ سوودی یه‌كجار زۆری بۆ كه‌رتی كشتووكاڵی و هه‌روه‌ها بوژانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان ده‌بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.