ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1. بیده له ژێر باڵه‌كانت سودی ده‌بێت بۆ نه‌هێشتینی بۆنی ئاره‌ق له‌و جێگه‌یه‌دا.
2. بیده له‌و شوێنانه‌ی كه ڕه‌ش بوون وه‌ك ئه‌نیشك و ئه‌ژنۆكان.
3. بیده له ده‌موچاوت و ماوه‌یه‌ك مه‌ساجی پێبكه سوودی هه‌یه بۆ لابردنی پێسته مردووه‌كان له پێستادا و هه‌روه‌ها له وشك بونه‌وه‌ی پێست ده‌تپارێزێت.
4. بیخشینه له ددانه‌كانت سوودی ده‌بێت بۆ سپی كردنه‌وه‌یان.
5. كاتێك سیر و پیاز قاش ده‌كه‌یت و بۆنی ده‌سته‌كانی ناخۆش ده‌بن ئه‌م لیمۆیه‌ی لێبده ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی ناهێڵێت.
6. بیده له ژێر چاوه‌كانت هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن سودی ده‌بێت بۆ لابردنی ره‌شی ده‌وروبه‌ری چاوه‌كان و ده‌بێته هۆی سپیكردنه‌وه‌ی.
7.هه‌روه‌ها له كاتی خواردنی ماسیدا ده‌توانیت بۆ ده‌سته‌كانت و كه‌لوپه‌له‌كان به‌كاریبهێنێت سودێكی زۆری ده‌بێت بۆ لابردنی ئه‌و بۆنه ناخۆشه.
8. بیده له‌و په‌ڵه چه‌وریانه‌ی كه له‌سه‌ر جل و بهرگهكانن و ده‌بنه هۆی ناشرین كردنیان و ماوه‌یه‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه و پاشان بیشۆره ده‌بینیت په‌ڵه‌كه به ته‌واوه‌تی لاچووه.
9-كاتێك زانیت بۆن و شامپۆی بریسكه‌ی ناو غه‌ساله‌ی قاپشتنت نه‌ماوه ڕاسته‌و خۆ یه‌ك قاشه‌لیمۆ له‌ناوی دابنێ هه‌موو قاپه‌كانت وه‌ك ئه‌ڵماس بریقه‌دار ده‌كات وبۆنیان ناهێڵێت
10-كاتێك هه‌ستت كرد ماله‌كه‌ت بۆنی ناخۆشه یه‌ك لیمۆ بهتوێكلهوه بده له‌ڕنده‌و له‌گه‌ڵ دوو په‌رداخ ئاو تێكه‌ڵی بكه بیكه ناو بوتڵێكی سپراوه بیپرژێنه به ماڵه‌كه‌تدا ئه‌وكات زۆر بۆنی خۆش ده‌كات
11-به‌رگری له‌ش به‌ھێز ده‌كات ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
12-بۆ ئێسكه‌كان به‌سووده.یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی مرۆڤ ده‌دات
13-كاتێك ناوی كتری وقۆریهكهت ڕه‌ش بوه‌و كلسی كردووه چه‌ند قاشه لیمۆیه‌ك بكهناوی ئاوی تیبكه بابكوڵێت ئه‌و كات كلس وپیسیهكانی لاده‌بات.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانێ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.