له یادی 40 ساڵه‌ی كۆچی دوایی مسته‌فا بارزانی نه‌مر سه‌ركرده‌ی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان به هه‌زاران كه‌س له چین و توێژه‌كانی كوردستان و هاووڵاتیانی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد.
ساڵانه بۆ رێز گرتن له خه‌بات و به‌رخۆدانی سه‌ركرده و باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد و دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمان و سۆز له‌گه‌ڵ رێبازی بارزانی نه‌مر به هه‌زاران كه‌س له چین و توێژه جیاجیاكانی كوردستان و كوردستانیانی پارچه‌كانی دیكه سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران ده‌كه‌ن و ئه‌و یاده بووه‌ته كهڕنهڤاڵێك بۆ دووپاتكردنه‌وه و به‌ڵێنی وه‌فاداربوون به رێبازی بارزانی نه‌مر، هه‌ر له‌و یاده‌دا ئه‌مرۆش وه‌ك هه‌موو ساڵێك هاووڵاتیان و چین و توێژه‌كانی كوردستان و كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئاكادیمییهكان و هاووڵاتی و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به جۆش و خرۆشه‌وه سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له بارزان كرد و په‌یمانیان به رێبازی بارزانی دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران و باس له رۆڵ و خه‌باتی سه‌ركرده‌ی گه‌لی كوردستان له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا كرا.
هه‌ر له‌و یاده‌دا عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران رایگه‌یاند: رێبازی بارزانی نه‌مر، رێبازی خۆڕاگری و هه‌وڵ بۆ ئازادی و تێكۆشانه و ئه‌و رێبازه ئێستا بووه‌ته ده‌رس و ئه‌خلاق و بووه‌ته په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا.
هه‌روه‌ها عوسمان ئۆجه‌لان كه‌سایه‌تی سیاسیی له وتارێكدا رایگه‌یاند: ئێمه هاتووینه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانی خۆمان له‌گه‌ڵ رێبازی بارزانی نه‌مر نوێ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زانین ئه‌مرۆ له هه‌ر رۆژێكی دیكه ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیزیكتره.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.