Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 11:36

ئۆتۆمبێلێک لە  قەزاى شارەزوور تەقییەوەو شۆفێره‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستدا

ناوى (فاروق حەمە ساڵ)ه‌و تەمەنى 40 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هه‌ینى لە قەزاى شارەزوور تەقینەوەیەک لە ناو ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییەک روویداو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

رزگار غەفور قائیمقامی قەزای شارەزور، رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا، هاوڵاتییەکە دوای برینداربونی بەسەختی لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

وتیشی، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بە ناوى (فاروق حەمە ساڵ) تەمەن 40 ساڵ ویستویەتى بچێت بۆلاى مەڕوماڵاتەکەی، لە نزیک گوندى زەڕایەن، لەو کاتەدا تەقینەوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەى کە لە جۆرى تیۆتا بووە روویداوە.

لەبارەى هۆکارى تەقینەوەکەوە، رزگار غەفور رایگەیاند" هێشتا نازانرێت ئایا بەدەستى بۆمب یان کەرەستەى تەقەمەنى بۆ ئەو کەسە دانراوە یاخود خۆى لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا پێى بوە، لەئێستادا هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆکارى سەرەکى روداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.