نیعمه شۆسته‌ر- ئه‌لیاسی دوو هه‌فته‌ر له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو كه حه‌ز ده‌كات شوو به محه‌مه‌د بن سه‌لمان- شازادەی جێنشینی سعوودیه بكات ، به‌ڵام تووشی سه‌رسوڕمان بووه كه لێدوانه‌كه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌و چالاكوانه ئیسرائیلییه پێشتر له بواری بنیاتنانی پردی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاری ده‌كرد و ئێستا بواری كۆمیدیای هه‌ڵبژاردووه، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی تایمز ئۆفی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێشبینم نه‌ده‌كرد بارودۆخه‌كه ئه‌وا بته‌قێته‌وه، پێشتر ئه‌زموونی له‌م شێوه‌یه‌م نه‌بووه.
شۆسته‌ر له13 مانگی رابردوو له لێدوانێكیدا به كه‌ناڵی i24ی راگه‌یاندبوو: كه‌س كچێكی درێژ‌و به‌هێزی خۆش ناوێ .
هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 32 ساڵییه ده‌ڵێت: خێزانه‌كه‌م داوایان لێكردووم به خێرایی شوو به‌كه‌سێك بكه‌م، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ئیسرائیلیش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پلانی ئه‌وه‌ی نییه شوو به كه‌سێكی ئاسایی بكات.
ئه‌لیاسی راشیگه‌یاندبوو كه ده‌یه‌وێت شوو به محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، شازادەی جێنشینی سعوودیه بكات، چونكه ئه‌و پیاوێكی زۆر درێژه‌و وڵاته‌كه‌شی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باش بكات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان: رزگار
سه‌رچاوه / timesofisrael.com
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.