له هه‌وڵێكدا بۆ كۆنتڕۆڵی ناكۆكیی نێوان پاكستان و هیندستان، حكومه‌تی پاكستان فڕۆكه‌وانه هیندییه‌كه‌ی ئازاد كرد كه چه‌ند رۆژێك بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاكستانه‌وه ده‌ستگیركرابوو.
راپۆرته ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه " ئه‌بهی ناندان " فڕۆكه‌وانی هیندیی كاتژمێر 9ـی شه‌وی هه‌ینیی له خاڵی سنووریی " واگه " راده‌ستی به‌رپرسانی سنووریی هیندستان كراوه‌ته‌وه.
شا مه‌حمود قوڕه‌یشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئازادكرانی فڕۆكه‌وانه هیندییه‌كه وتبووی: ئازادكردنی ئه‌م فڕۆكه‌وانه نیشانه‌ی نیازپاكیی ئێمه‌یه و نیازمان له‌مكاره كه‌مكردنه‌وه و كۆنتڕۆڵی ناكۆكییه‌كانی نێوانمانه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوو دراوسێیه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو دوای ئه‌وه گه‌یشته لووتكه‌ی توندوتیژیی كه پاكستان رایگه‌یاند دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی هیندستانی خستووه‌ته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانێكی ئه‌م وڵاته‌شی به دیل گرتووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.