Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:37

پوتین: تیمێکی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌رچوونی سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌کان له‌ سورویا پێکبهێنرێت

پوتین: ده‌بێ سه‌روه‌ریی خاكی سووریا جارێكی دیكه‌ زیندوو بكرێته‌وه‌ و بچێته‌وه‌ به‌رده‌ستی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌
کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا پێشنیاری كردووه‌ تێمێكی نێوده‌وڵه‌تیی پێكبهێنرێت تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌موو وڵاتان له‌ خاكی سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ سه‌روه‌ریی سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێرده‌ستی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م وڵاته‌.

رۆژێك دوای سه‌ردانی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بۆ مۆسكۆ، سه‌رۆك كۆماری رووسیا ئه‌م پێشنیاره‌ی خسته‌ڕوو.

هه‌ڵبه‌ت ناتانیاهۆ له‌ گفتوگۆكانی خۆیدا له‌گه‌ڵ پوتین وتبووی ده‌بێ هێزه‌كانی ئێران له‌ خاكی سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌لئه‌بیب رێگه‌ نادات  ئه‌م وڵاته‌ سووریا بكات به‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی خۆی.

به‌گوێره‌ی پێشنیاره‌كه‌ی پوتین، ده‌بێ تیمێكی نێوده‌وڵه‌تیی پێكبهێنرێت تا ده‌رچوونی سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان مسۆگه‌ر بكات و رێكارێك بگرێته‌به‌ر كه‌ سه‌روه‌ریی خاكی سووریا جارێكی دیكه‌ زیندوو بكرێته‌وه‌ و بچێته‌وه‌ به‌رده‌ستی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یشی پارێزراو بمێنێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.