Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:28

ڕێنمایی فۆرد بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادییان پێیه‌

چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی تێدایه‌
کوردستان TV
100%


به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌ و له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كڕیارانی فۆرد گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوه‌، كه‌ گێڕبۆكسی ئۆتۆمبێله‌كانیان (ئه‌وانه‌ی گێڕی ده‌ستین) كێشه‌یان تێكه‌وتوه‌ یان خراپبون.

كۆمپانیای فۆرد بڕیاریداوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی گێری ده‌ستی ڕێنماییه‌كی به‌كارهێنان پێشكه‌ش بكات، كه‌ چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی تێدایه‌ ده‌كرێت بۆ جۆره‌كانی دیكه‌ش به‌سودبێت.

فۆرد دوو ئامۆژگاری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلی گێڕعادییان پێیه‌:-

یه‌كه‌م: پێش ئه‌وه‌ی گێڕبگۆڕیت دڵنیا بیت له‌وه‌ی كلاجت به‌ته‌واوی گرتوه‌.

دوه‌م: ئه‌گه‌ر ویستت بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌.

- دڵنیابه‌ له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ته‌واوی وه‌ستاوه‌.

- كلاجی ته‌واو بكه‌.

- ماوه‌ی دوو چركه‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی خلۆكه‌كانی نێو گێڕبۆكسه‌كه‌ ده‌دات له‌خولانه‌وه‌ بوه‌ستن ئه‌وكات گێڕه‌كه‌ت بخه‌سه‌ر (R).

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.