گروپی حزبوڵلای لوبنان زۆر تۆڕه‌یه له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كه رایگه‌یاندووه به‌نیازه هه‌ردوو لقی سه‌ربازیی و سیاسیی ئه‌م گروپه بخاته نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و رێبه‌رانی گروپه‌كه‌ش ئه‌مكاره سووكایه‌تیی به هاوڵاتییانی لوبنان وه‌سفده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌مه ئاشكرای ده‌كات به‌ریتانیا پێڕه‌وی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی حزبوڵڵادا كه رۆژی هه‌ینی 1ـی مارس له به‌یروت بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسراوه: حزبوڵڵا بزوتنهوهیكی به‌رگرییه له دژی داگیركاریی ئیسڕائیل و هه‌روه‌ها هێزێكی جه‌ماوه‌ریی و سیاسییه كه چه‌ندین نوێنه‌ری له‌ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی لوبناندا هه‌یه.
به‌یاننامه‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه: حكومه‌تی به‌ریتانیا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاره سووكایه‌تیی كردووه به هه‌ست و سۆز و خواست و بڕیاره‌كانی هاوڵاتییانی لوبنان، چونكه ئه‌وان حزبوڵڵا به هێزێكی سیاسیی و جه‌ماوه‌ریی ده‌زانن و ده‌نگیانداوه به‌وه‌ی بچێته ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی لوبنان.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.