لهراگهیاندراوێكدا رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ڕۆژی ھەینی 1ی 3ى 2019، هاوڵاـیهكى خەڵکی بۆکان بە ناوی (محەمەد مەحموودی) ھاوسەرە دووگیانەکەی خۆی بە ناوی (زەریفە ئابوور) ھەڵواسیوە، ئێستاش ئافرەتەکە لە کۆمادایە.
رێخراوى هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئەو ئافرەتە تەمەن 35 ساڵە دووگیان بووە و دایکی کچێکی چوار ساڵانیشە، کە دوای ئەوەی لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە ھەڵواسراوە، کۆرپەلە ھەشت مانگانەکەی لەبار چووە.
راشیدهگهێنێت ، محەمەد بەھۆی کێشەی خێزانی ئافره‌ته‌كه‌ی ھەڵواسیوە، بەڵام بنەماڵەکەی بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە گوتوویانە کە ھۆکارەکەی نامووسی بووە، زەریفە پێشترش جارێک تۆرابوو و گەڕابوویەوە ماڵی باوکی، 3 مانگ پێش ئێستا جارێکی دیکە گەڕابووەوە لای ھاوسەرەکەی.
لهكۆتادا رێكخراوه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت محەمەد دوای ئەو تاوانە ھەڵاتووە و تا ئێستاش دەستبەسەر نەکراوە و ھاوسەرەکەشی لە کۆمادایە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.