مه‌ولود چاووش ئۆغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی رابردوو واته هه‌ینی رایگه‌یاند ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه تا موشه‌كی پاتریۆت و كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌م موشه‌كه به توركیا بفرۆشێت و ئه‌م دوو وڵاته سه‌رقاڵی دانووستانن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئه‌م موشه‌كه.
لێدوانه‌كه‌ی ناوبراو له‌كاتێكدایه كه بلومبێرگ پێشتر رایگه‌یاندبوو ئه‌نقه‌ڕه پێشنیاری ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی سیسته‌می موشه‌كیی پاتریۆت تا كۆتایی ئه‌مساڵ ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام چاووش ئۆغڵو له وتاری رۆژی هه‌ینیی خۆیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه لایه‌نی ئه‌مریكیی له‌كاتی دانووستانه‌كانی ئێستادا ئه‌م گله‌ییه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه و به‌ڵێنیداوه تا له واده‌یه‌كی زووتردا موشه‌كه‌كان راده‌ستی ئه‌نقه‌ڕه بكات.
شایه‌نی باسه كه فرۆشی موشه‌كی پاتریۆت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به توركیا له‌كاتێكدایه كه واشنتن پێشتر هۆشداریدابوو به ئه‌نقه‌ڕه كه له كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی " ئێس 400 "ـی رووسیی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.