جای ئینسلی فه‌رمانڕه‌وای ویلایەتی واشنتن رایگەیاندووە ڕكابه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوو هه‌زار و بیستی ئه‌مریكا ده‌كات و بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات لەسەر لیستی دیموکراتەکانی ئەمریکا خۆی كاندید ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی فرانس پرێس ئینسلی هەروەها رایگەیاندووە کە بەرنامەی سەرەکیی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەو خۆی لە گرنگیدان بە کەشوهەوا و کێشەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهان و کاریگەرییەکانی بەسەر گەلی ئەمریکا دەبێت.
بە راگەیاندنی خۆکاندیدکردنی فه‌رمانڕه‌وای واشنتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دوو هه‌زار و بیست ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانەوێ رکابەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بکەن گه‌یشتۆته نۆ كاندید. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جای ئینسلی فه‌رمانڕه‌وای واشنتن ته‌مه‌نی شه‌ست و هه‌شت ساڵه و له ساڵی دوو هه‌زار و سیانزه‌وه فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی واشنتنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.