له شاری دهۆك، ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و یاریزانانی ئۆڵۆمپی ده‌ستی پێكرد
پاڵه‌وانێتیه‌كه به به‌شداری سه‌دو هه‌شتا یاریزانی كوڕ‌و كچی هه‌ژده یانه له هۆڵی وه‌رزشی داخراوی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه یه‌كێتی ناوه‌ندیی كاراتێی عێراق به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لقی یه‌كێتی كاراتێی دهۆك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له ململانێكانی یه‌كه‌م ڕۆژیشدا
یاریزانانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی باشیان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان به‌ده‌ستهێنا كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی و ئامێدی و هه‌ڵه‌بجه‌و زێره‌ڤانی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له‌م پاڵه‌وانێتیه كردووه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.