دووكه‌ڵی ئۆتۆمبیل دوژمنه گه‌وره‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی… یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
له بانگهێشتنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانی باس له مه‌ترسییه‌كانی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبیل كرا بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان و داواكرا كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووكه‌ڵی ئۆتۆمبیله‌كان قه‌ده‌غه بكرێت. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له ڕێكخراوی ته‌ندروستی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی ئه‌و مادده ژه‌هراوییانه‌ی له ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت ٢٣ جار زیاتره له دووكه‌ڵی تری ئاسایی، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی مه‌ترسی ته‌ندروستی و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ به‌كارهێنه‌رانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و شۆفێر و سه‌رنشینانه‌ی كه له ناو ئۆتۆمبیله دووكهڵدارهكهدان.
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبیل، ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بینین كه ژماره‌یه‌ك له ئوتومبیله‌كان به هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه دووكه‌ڵێكی زۆر تێكه‌ڵ به ژینگه‌ی وولاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
دووكه‌ڵی ئۆتۆمبیل به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و بڕی سی هه‌زار دیناری بۆ دانراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌دا.
سه‌رچاوه/ لاپه‌ره
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.