رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەند کۆڵبەرێک لەژێر بەفر و هەرەسی بەفردا گیریان خواردبوو سەرئەنجام دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، 1ی شوباتی 2019 تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەری ونبوو، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەکە رەقبوونەتەوە ناوەكانیان (ف) تەمەن 21 و (ت ئ ی) خەڵکی گوندی عیسا گولیک بووە.
هاوكات بەپێی ئامارهكانی رێكخراوەكەش، لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵ لانیکەم 12 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە کەسێکیان کوژراوە و 11 کەسیان بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.