Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:24

لامیا بۆ خۆشه‌ویستی گۆرانی ده‌لێت

یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌تی به‌ زمانی كوردی
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " لامیا " یەکەمین بەرهەمی خۆی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە  كه‌ پێشتر ته‌نیا بە فارسی گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

لامیا كه‌ ماوه‌ی سالێكه‌ ته‌نیا به‌ زمانی فارسی گۆرانی ده‌لێت ، ئاشكرایده‌كات ، به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی به‌ ناوی " بۆ خۆشه‌ویستی " ه‌ و یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌تی به‌ زمانی كوردی به‌رهه‌می هێناوه‌ و له‌ شاری سلێمانی كاره‌كانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ وتیشی ، کاری تۆمارکردنی بەرهەمەکە لە لایەن هونەرمەند "ئاریۆس " ئەنجام دراوە و هۆنراوەی "حەمە ئیبراهیمە "  و کاری دەرهێنانی لە لایەن "ڕەوا "وە بۆ کراوە .

لامیا یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  كه‌ بە زمانی فارسی گۆرانی دەڵێت، کۆمپانیای هونەریی " ئاڤا میوزیك "  کە گرێبەستی لەگەڵ ئەودا هەیە به‌ هه‌مان شێوه‌  گرێبەستی لەگەڵ هونەرمەند" موعین و جەمشید" و چەندین هونەرمەندی ناوداری دیکەی فارسدا هەیە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.