رۆژی هه‌ینی دادگایه‌ك له فه‌ڕه‌نسا سێ ئه‌ندامی باندێكی قاچاخی مرۆڤی به زیندان سزادا كه ئه‌م سێ كه‌سه یه‌كێكیان ئێرانیی و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش عێڕاقی بوون.
ئه‌م سێ كه‌سه تاوانبارن به‌وه‌ی كه په‌نابه‌رانیان به‌شێوه‌ی نایاسایی و به به‌له‌می چوپ له كه‌ناڵی مانشه‌وه له فه‌ڕه‌نساوه گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا.
له‌م دۆسییه‌ی تاوانه‌دا عێڕاقییهكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ سه‌رده‌سته‌ی بانده‌كه بووه و به ساڵ و نیوێك زیندان سزادراوه و هه‌روه‌ها ئێرانییهكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و عێڕاقییهكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌م بانده‌ن كه به یه‌ك ساڵ زیندان سزادراون و هه‌رسێكیشیان چیتر رێگه‌یان پێ‌نادرێت بڕۆن بۆ فه‌ڕه‌نسا.
هۆكاری ده‌ستگیركرانی ئه‌و سێ كه‌سه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌ره‌سته‌ی ماسیگریی و ده‌ریایی كه ئه‌و بانده چه‌ندین به‌له‌می چوپیان له‌و كڕیوه و ئه‌ویش گومانی له‌و كه‌سانه له‌لا درووستبووه و ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس كردووه و له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێریی و دواتریش ده‌ستگیر كراون.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.