سیناتۆر بێڕنی سانده‌رز كه یه‌كێكه له سیناتۆره دیاره‌كانی ئه‌مریكا به ده‌ستپێكردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی بوو به یه‌كێكی دیكه له ركابه‌رانی دۆناڵد ترامپ و ئه‌م سه‌رۆك كۆماره‌ی ئه‌مریكا به مه‌ترسیدارترین سه‌رۆك كۆماری هاوچه‌رخی ئه‌مریكا ده‌زانێت.
ئه‌م سیناتۆره كه نوێنه‌ری ویلایه‌تی ڤێرمۆنته له ئه‌نجومه‌نی سینات، له یه‌كه‌م وتاری كهمپینهكهیدا به‌ڵێندا كه ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆك كۆمار ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ملیاردێره تهماحكارهكان له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مریكا ده‌كات به ئامانج.
ناوبراو كه ئێستا ته‌مه‌نی 77 ساڵه له كاتی ركابه‌رییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ناوخۆیی حیزبی دیموكرات له ساڵی 2016ـدا كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی ئه‌م حزبه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، له به‌رامبه‌ر خاتوو هیلاری كلینتۆن شكستی خوارد.
سیناتۆر سانده‌رز ئه‌مجاره ده‌بێ ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زیاتری كاندیده‌كانی حزبی دیموكرات بكات، به‌ڵام هاوكاتیش به هۆی ناوبانگ و ژماره‌ی زۆر ههودارانیی، چانسی برانه‌وه زیاتری هه‌یه له ركابه‌رییه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كه‌یدا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.