Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 12:20

لەسەر کوشتنی گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ 3 کەس دەستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت بەگومانی كوشتنی گەنجێكی تەمەن 29ساڵ  سێ‌ كەسیان دەستگیركرد .

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد و هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد سێ‌ كەسیان بە گومانی كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیركرد .

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ج ، م ، س – ب ، م ، س و ی ، ح ، م ) بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆَڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.