شوكری ئارسۆی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانسته سرووشتییه‌كان له زانكۆی ته‌كنیك یه‌ڵدز له توركیا ، هۆشداری داوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ناوچه‌ی مه‌رِمه‌ڕه رووبه‌رووی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ببێته‌وه كه هێزه‌كه‌ی بگاته 7 پله به گوڕی رێخته‌ر.
رۆژنامه‌ی ئه‌حواڵی توركی له‌سه‌ر زاری ئارسۆی گواستویه‌تییه‌وه كه ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه رووبدات، 80 هه‌زار باڵه‌خانه ده‌رووخێت و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش ده‌بنه قوربانی كه له‌وانه‌یه ژماره‌یان بگاته 450 هه‌زار تا 500 هه‌زار كه‌س، هاوكات ملیۆنان كه‌سیش پێویستیان به خزمه‌تگوزاری رۆژانه ده‌بێت.
ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه له 13 ویلایه‌ت پێك دێت و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌گاته 26 ملیۆن كه‌س، ژماره‌ی باڵه‌خانه‌كانیشی ده‌گاته 6 ملیۆن باڵه‌خانه .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی پانیت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.