به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان بنكه‌ی پۆلیسی سورداش تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كێكێ جۆری دۆشكه‌دا گیرا.
ڕاشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستی پێ كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئه‌و چه‌كه‌ی له كوێوه هێناوه و بۆ كوێی ده‌بات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له‌كاتی دانانی بازگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سورداش له‌سه‌ر ڕێگای مێرگه‌پان _دوكان ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا هایلۆكس ده‌كه‌وێته بازگه‌كه‌وه پاش پشكنینی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه چه‌كێكی جۆری دۆشكه‌ی پێ بوه، بۆیه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كه‌وه ده‌ستگیركراو ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیرا.
ڕاشیگه‌یاندووه: شۆفێره‌كه به‌ناوی ( ز. م. ع ) دانیشتوی ڕانیه‌یه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌ند كراوه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 21 ی چه‌ك له‌یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.