Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 13:02

وتەبێژی حکومەتی هەرێم پشووه‌کانی مانگی ئاداری راگەیاند

لە پەیامێكدا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم پشووه‌کانی مانگی ئاداری راگەیاند
کوردستان TV
100%

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پشووه‌کانی مانگی ئاداری راگەیاند كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمیەكان، پشووەكانی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبن :

رۆژی سێشەممە 2019/3/5 ، رۆژی دەستپێكی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین .

ڕۆژی دووشەممە 2019/3/11 ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری هەولێر لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 .

رۆژی پێنج شەممە 2019/3/14 ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.

پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20دەستپێدەكات تا رۆژی شەممە 2019/3/24 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22و23 ی ئادار پشووی فەرمین، ورۆژی یەك شەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.


سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2019/3/3 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.