حكومه‌تی سعوودیه مافی هاوڵاتیبوونی له حه‌مزه بن لاده‌نی كوڕی ئوسامه بن لاده‌ن سه‌رۆكی پێشووی گروپی قاعیده وه‌رگرته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه رۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندووه.
حه‌مزه بن لاده‌ن كه ته‌مه‌نی 30 ساڵ ده‌بێت به یه‌كێك له كه‌سانی نزیكی باوكی له گروپی قاعیده هه‌ژمار ده‌كرا و به‌مدواییه‌ش گروپی قاعیده په‌یامێكی له‌سه‌ر زاری ئه‌و بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بانگه‌واز له ئه‌ندامانی گروپه‌كه ده‌كات تا هێرشی تیرۆریستیی زیاتر ئه‌نجامبده‌ن و هه‌روه‌ها تۆڵه‌ی باوكی بسه‌ننه‌وه.
ناوبراو له په‌یامه‌كه‌دا داوای له گروپی قاعیده‌ی یه‌مه‌ن و نیمچه دوورگه‌ی سعوودیه كردووه كه نه‌كه‌ونه جه‌نگ به‌رامبه‌ر حكومه‌تی سعوودیه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.