له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمیدا له ئیستانبوڵ، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، به هۆكارێكی نه‌زاندراو ئاگر له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمیی گه‌ڕه‌كی ئاسماڵی مه‌سجیت كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و سێ كه‌سیان له باڵه‌خانه‌كه هێنایه ده‌ره‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
دواتر برینداره‌كان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
دوو له‌و سێ برینداره سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵێك له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دواتریش تیمه‌كان ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌یان له باڵه‌خانه‌كه ده‌رهێنایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.