Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 13:02

له‌باره‌ی موچەی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌درێت و موچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت

مەترسی نه‌ناردنى بودجه‌ لەسەر هەرێمى كوردستان نییە
کوردستان TV
100%


د.بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق  له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌  له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا  كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردۆتەوە ڕایده‌گه‌ێنێت، ئەگەر حكومەتى هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستى بەغدا نەكات ئەوا حكومەتى عیراق لەپشكى هەرێم داهاتى ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە لەبەشە بودجەكە دەبڕێت و ئەوەى دەمێنێتەوە بۆ موچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە ڕەوانەدەكرێت.

 به‌شیر حه‌داد ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، ئەگەر هەرێم پابەندی ڕادەستكردنەكە بوو،ئەوە پشكى هەرێم وەك خۆی ڕەوانە دەكرێت، ئەو دوو ئەگەرەش لەیاسای بودجەى 2019دا ئاماژەى پێكراوە ئەگەر هەرێم پابەندی ڕادەستكردنى نەوتەكەى بۆ بەغدا بێت یاخود نەبێت بۆیە مەترسی لەسەر هەرێمى كوردستان نییە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌ ، ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكە ڕادەستنەكات، بەغدا بەگوێرەى یاساى بودجەكە ئەو ئەگەرەی داناوەو ئەو بڕەى لێدەردەكرێت كە دەكاتە داهاتى 250 هەزار بەرمیل و ئەوەى دەمێنێتەوە بۆ موچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە ڕەوانەدەكرێت.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.