Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:24

ئه‌حمه‌د خه‌لیل کۆنسێرتێکی گۆرانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا

ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانییه‌ نوێكانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد
کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌ردۆستان و هه‌وادارانی ، گۆرانیبێژی كورد " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا .

 ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ، دوێنێ شه‌ممه‌ 2/3/2019 لە ھۆڵی  " شەھید سەعد عەبدوڵا " له‌ شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا كه‌ هه‌وادارێكی زۆری ئه‌م گۆرانیبێژه‌ تێیدا ئاماده‌بوون ، له‌م كۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ند " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانییه‌ نوێكانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد .

ژماره‌یه‌ك له‌ میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد له‌م كۆنسێرته‌دا به‌شداربوون ، هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و  كه‌سایه‌تی دیكه‌ی هونه‌ریی وه‌كو میوان ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه‌ بوون ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ پلانیدا هه‌یه‌ له‌ چه‌ند شارێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرتی له‌م شیوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات .

جێی باسه‌ گۆرانیبێژ " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " خه‌لكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ و هه‌وادارێكی زۆریشی هه‌یه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.