وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی خواردنی قارچكەوە 15 هاوڵاتی ژەهراوی بوون.
هاوكار عەلی وتەبێژی بەرێوەیەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ڕایگەیاند، لەماوەی سێ ڕۆژدا بە هۆی خواردنی قارچ لە جۆری دومەڵان 15 كەس ژەهراوی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسانەی گەیەنرانە نەخۆشخانە تووشی سكچوون و رشانەوە بوون دواتر چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: داوا لە هاوڵاتیان دەكات واز لە خواردنی دومەڵان بێنن چونكە بەشێكی زۆر خراپ بوون شیاوی خوردن نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.