بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی وڵاتی ئه‌ڵمانیادا كچێكی پۆلیس بووە شاجوانی وڵاته‌كه بۆ ساڵی 2019 .
نادین بیرنیس كچه پۆلیسێكی له‌دایكبوونی شاری شتوتگاری ئه‌ڵمانیایه، له ناو پازدە ڕكابه‌ردا كه ته‌مه‌نیان له نێوان 19 تاوه‌كو 28 ساڵدا بوو، توانی نازناوی شاجوان بۆ ساڵی 2019 به ده‌ست بهێنێت.
ماڵپه‌ری (شبیگڵ ئۆن لاین) بڵاوی كرده‌وه نادین بیرنیس له به‌شی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان له شاری شتوتگارد كاری ده‌كرد، له‌به‌ر وه‌رگرتنی نازناوی شاجوانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه و له‌مه‌ودوا خۆی ته‌رخان ده‌كات تا ئه‌ركی دوای شاجوانی ئه‌نجام بدات.
كاتێك خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، نادین بیرنیس له به‌رده‌م ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌دا گوتی "وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی شاجوان ئاواتێكی له‌مێژینه‌مە، توانیم پێی بگه‌م".
له‌وەتەی ساڵی 1927ەوە مه‌راسیمی ئه‌نجامدانی شاجوان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت، ساڵانه به یه‌كێك له دیارده كولتووریه‌كان به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌كه داده‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.