Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:55

ئه‌مریکا و کۆریای باشوور ئه‌نجامدانی مانۆڕێکی سه‌ربازیی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌

بڕیاربوو له‌ وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا به‌ هاوبه‌شیی ئه‌نجامی بده‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا و كۆریای باشوور رایانگه‌یاند: ئه‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ بڕیاربوو له‌ وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا به‌ هاوبه‌شیی ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌ڵیانوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسانی واشنتن و سیئۆل ده‌ڵێن به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان پڕۆسه‌ی دانووستانی ئه‌مریكا له‌گه‌ل كۆریای باكوور بۆ دامالێنی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ پیۆنگ یانگ، ئه‌و مانۆڕه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

مانۆره‌ِ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا به‌رده‌وام توڕه‌یی به‌رپرسانی كۆریای باكووری لێده‌كه‌وته‌وه‌ و ئه‌م دوو وڵاته‌یان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد كه‌ ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئه‌وان.

پیۆنگ یانگ دوای دیداره‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی نێوان كیم جونگ ئون و دۆناڵد ترامپ ئه‌م بڕیاره‌یانداوه‌ تا یارمه‌تیده‌ربن بۆ پڕۆسه‌ی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.