جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه كۆتاییهاتنی خولی دووه‌می دانووستانه‌كانی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ به‌بێ گه‌یشتن به رێككه‌وتن به مانای شكستی دانووستانه‌كانی نێوانمان نییه.
جۆن بۆڵتن له‌مباره‌یه‌وه وتی: له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مانتوانیی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ رێكبكه‌وین، چونكه مه‌رجه‌كانی ئه‌وان جێگه‌ی قبوڵكردن نه‌بوون، هه‌ر بۆیه جێهێشتنی دانووستانه‌كان بۆخۆی به جۆرێك له سه‌ركه‌وتوویی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد ترامپ كه هۆكاری جێهشێتنی دانووستانه‌كانی به زیاده‌خوازیی لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌سفكرد، رۆژی شه‌ممه‌ش رایگه‌یاند كۆریای باكوور ئابوورییه‌كی دره‌وشاوه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئابوورییه‌كی له‌مچه‌شنه به‌بێ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی نایه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ها رێبه‌ری كۆریای باكووریش له خولی دووه‌می دانووستانه‌كاندا داواكار بووه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌ڵگرێت و ترامپیش وتوویه‌تیی تا ئه‌وكاته‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی به ته‌واویی له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌سه‌لمێنرێت سزاكان له‌سه‌ریان لانادات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.