Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:40

حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ره‌گه‌زنامه‌ له‌ چه‌کدارانی داعش وه‌رده‌گرێته‌وه‌

ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌ڵمانیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتێكی دیكه‌ن و بوون به‌ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیی و ئه‌ندامی داعشن
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ نێوان حزبه‌كانی ناو كابینه‌ی ئێستای ئه‌ڵمانیا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش وه‌رده‌گرێته‌وه‌ كه‌ جیا له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیی ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌یه‌ و رۆیشتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی بۆ ئه‌م گروپه‌.

ره‌شنووسی ئه‌م پڕۆژه‌ی بڕیاره‌ كه‌ ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری دادی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌ڵمانیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتێكی دیكه‌ن و بوون به‌ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیی و ئه‌ندامی داعشن.

هه‌روه‌ها به‌هاری ساڵی 2018 حزبی كریستیان و حزبی سوسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مافی هاوڵاتیبوون له‌و كه‌سانه‌ وه‌رگیرێته‌وه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی بسه‌لمێنرێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.