Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 13:41

وه‌زیری دارایی عێراق: بڕیاری خه‌رج کردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کوردستانى ده‌رکرد

شایسته‌ داراییه‌كانی‌ 3 مانگی ساڵی 2017ی فه‌رمانبه‌رانی پاسپۆرت و به‌نداوه‌كانيش خه‌رج كرا
کوردستان TV
100%

سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوزی عێراقی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڕیاری خه‌رج كردنى مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانى ده‌ركرد 

 سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوز راشیده‌گه‌ێنێت  وه‌زیری‌ دارایی بڕیاری خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌م ساڵ  به‌پێی پشكی دیاریكراو له‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 دا.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت شایسته‌ داراییه‌كانی‌ 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2017ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرت و فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج كرا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.