زۆر كه‌س به‌ده‌ست ناخۆشی بۆنی ده‌میه‌وه گرفتاره و چه‌ندان ڕێگا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆنه ناخۆشه بێزاركه‌ره ده‌گرێته به‌ر، مه‌رجیش نییه ناخۆشی بۆنی ده‌م به‌هۆی نه‌شۆردن و بایه‌خنه‌دان به ددانه‌كانه‌وه بێت به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش له پشت ناخۆشی بۆنی ده‌من له گرنگترینیان:
- نه‌شۆردنی زمان و گرنگی نه‌دان به‌پاككردنه‌وه‌ی، چونكه بڕێكی زۆر به‌كتریا له‌سه‌ر ڕووی زمان كۆده‌بێته‌وه و بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
- هه‌وكردنی له‌وزه‌تێنه‌كان، ئه‌م جۆره هه‌وكردنه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كبریت له ناو ده‌مدا و له كاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌دا بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
- هه‌ندێك جۆری ده‌رمان، خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به خه‌مۆكی و به‌رزه په‌ستانی خوێن و هه‌ستیارییه‌وه هه‌یه.
- هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوت، به هۆی هه‌وكردن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا به‌سه‌ر ناوچه‌كانی قورگ و ده‌م، كه تووشی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌كات، بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
- ماندووێتی، هۆكاره بۆ وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له ناو ده‌مدا كه ئه‌مه‌ش بۆنی ناخۆش دروست ده‌كات.
- كه‌م خواردن، به‌هۆی خاڵیبوونی گه‌ده و زیادبوونی ترشه‌ڵۆكه‌كانی، له كاتی هه‌ناسه‌داندا بۆنی ناخۆش دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها خواردنی هه‌ندێك جۆری خواردن بۆنی ناخۆشی ده‌م دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ زانیاری پزیشكی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.