Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:29

بزانه‌ ئەگەر شەو و رۆژێک نەخەویت چی روودەدات؟

هەندێك جار مرۆڤ پێویستی بەوەیە چەند شەوێك بەرێبكات
کوردستان TV
100%

گومانی تێدانیە بێ بەشبوون لەخەوتن كارێكی زۆر گرانە لەرووی دەروونی و جەستەییەوە، بەڵام هەندێك جار مرۆڤ پێویستی بەوەیە چەند شەوێك بەرێبكات بەبێ خەوتن و لەهەندێك حاڵەتی لەناكاودا وادەكات شەو و رۆژێكی تەواوەتی بڕوات بەبێ خەوتن و ئەوەش كاریگەری نەرێنی هەیە.

ژمارەیەك پسپۆڕ لەوڵاتی نەرویج توێژینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر كاریگەری بەخەربوون بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر جەستە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی نەخەوتن بۆ ماوەی شەو و رۆژێك لەسەریەك كاریگەری خراپی هەیە بەتایبەت لەسەر مێشك.

لەو توێژینەوەیەدا پسپۆڕان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بێ بەشبوون لەخەوتن دەبێتە هۆی تێكچوونی تۆڕی پەیوەندی ناو مێشك و نەخەوتن بۆ ماوەی شەو و رۆژێك لەسەر یەك دەبێتە هۆی تێكچوونی بیركردنەوە و سەرنجدان و گۆڕانكاریی زۆر گەورە لەسەرجەم بەشەكانی ناو مێشك.

پسپۆڕان رایانگەیاند نەخەوتنی پێویستی درێژخایەن دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆڕانكاریی  لە مێشك، بەڵام نەخەوتن بۆ یەك شەو دەتوانرێت بەخەوتنی ئاسایی بۆ ماوەی چەند شەوێك قەرەبووی زیانەكانی بكرێتەوە.


ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە/ العربیە

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.