له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و نۆی خولی ئینگلیزی یانه‌ی فولهان میوانداری یانه‌ی چێلسی له‌نده‌نی كرد،
یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی چێلسی به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست گوانزالۆ هیگواین گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن تۆماركرد، حه‌وت خولهك دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه یانه‌ی فولهام توانی به‌واژووی یاریزان كالۆم چامپرێس گۆلی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه،
ئه‌مجاره‌یان چێلسی به‌رده‌وامبوو له‌فشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆلی میواندار تا له‌خوله‌كی سی و یه‌ك جۆرجینهۆ فریلۆ گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌قازانجی چێلسی به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر به‌تایبه‌ت یاریزانانی چێلسی، به‌ڵام یاریه‌كه هه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌قازانجی چێلسی مایه‌وه، به‌و ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی چێلسی بووه په‌نجاو شه‌ش خاڵ و هه‌ر له‌خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.