Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:54

جۆن بۆڵتن: واشنتۆن پلانى دروستکردنى هاوپه‌یمانییه‌ک داده‌نێت بۆ گۆڕینى حکومه‌تى ڤه‌نزوێلا

واشنتۆن پلان داده‌نێت تا هاوپه‌یمانیه‌ك دروست بكات
واشنتۆن پلان داده‌نێت تا هاوپه‌یمانیه‌ك دروست بكات
کوردستان TV
100%

جۆن بۆڵتن رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یاخوود كردارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تى نیكولاس مادورۆ دژى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى گوایدۆ به‌ پلانى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ڤه‌نزوێلا، رووبه‌رووى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توند و به‌هێز ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.

جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو واشنتۆن پلان داده‌نێت تا هاوپه‌یمانیه‌ك دروست بكات بۆ گۆڕینى حكومه‌تى مادورۆ به‌هۆى به‌رده‌وامبوونى قه‌یرانى سیاسى له‌ وڵاتى ڤه‌نزوێلاى ئه‌مریكاى لاتین.

جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئازارى 2019، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى سى ئێن ئێن رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا پشتگیرى كۆبكه‌ینه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاشتیخوازى ده‌سه‌ڵات له‌ نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا بۆ خوان گوایدۆ كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى كاتى خۆى ناساندووه‌و، ئێمه‌ش دانمان پێداوه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا و له‌ ئێستادا هه‌وڵى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێ هاوپه‌یمانی و پشتگیریه‌كى به‌هێز دروست بكه‌ین تا مادورۆ و حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ى بگۆڕێن.

هاوكات له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا نیكولاس مادورۆ كه‌ به‌ به‌رده‌وامى ره‌خنه‌ى له‌ گوایدۆ گرتبوو و به‌ "بووكه‌ڵه‌كه‌ى ئه‌مریكا" ناوى بردووه‌ و واشنتۆنى تۆمه‌تبار كرد به‌ هه‌وڵدانى ڕێكخستنى كوده‌تا دژى وڵاته‌كه‌ى، گوتى: سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆن پێویسته‌ دادگایى كرێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌.

جۆن بۆڵتن له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: " هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یاخوود كردارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تى نیكولاس مادورۆ دژى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى گوایدۆ به‌ پلانى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ڤه‌نزوێلا، رووبه‌رووى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توند و به‌هێز ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى". 

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 15 كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى ڤه‌نزوێلا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تیكچوو و به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانى داراییدایه‌ و خوان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا خۆى به‌ سه‌رۆكى وڵات ناساند و ئه‌مریكا گوایدۆى وه‌ك سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا ناساند و 50 وڵاتى كه‌ لایه‌نگرى خۆیان بۆ خوان گوایدۆ راگه‌یاند و هاوكات روسیا و چین و كوبا و بولیڤیا و ئێران و توركیا نیكولاس مادورۆیان به‌ سه‌رۆكى شه‌رعى وڵاتى ڤه‌نزوێلا ناساندووه‌ و له‌ رێگه‌ى ده‌ستووره‌وه‌ ده‌نگیان پێیداوه‌.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.