Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 13:41

کۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌ستى پێکرد

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد 


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارت  له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت و  پرسى پارێزگاری كه‌ركوك و به‌غدا به‌شێكى دیكه‌ی خاڵه‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن 

كۆسره‌ت ئازاد راشیگه‌یاند شاندی پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى  نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ 


شانده‌كه‌ى یه‌كێتیش به‌سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.